تشرینی دووه‌م 14, 2017 18:24 Asia/Tehran
  • وشداریی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ شپرزەبوونی ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شوێنهاتەکانی داخرانی بەندەرە سەرەکییەکانی یەمەن لەسەر ڕەوشی مرۆیی لەو وڵاتە، وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ جیمی مەک گۆڵدریک نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆدۆستانە لە یەمەن ڕایگەیاند: داخرانی بەندەرگە سەرەکییەکانی یەمەن، ئەنجامە دەسخراوەکان لە بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لەو وڵاتە دەخاتە مەترسی.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: پاشەکەوتی سوتەمەنی دیزل لەباکووری یەمەن تەنیا بۆ بیست ڕۆژ و بەنزین بۆ دە ڕۆژ وەڵامدەری پێویستیی جەماوەرە.

جیمی مەک گۆڵدریک لە یەمەن داوای لە عەرەبستان کرد، خێرا هەموو بەندەرە سەرەکییەکانی یەمەن بکاتەوە، چونکە داخراوبوونی بازگە سنوورییەکان یەک لە سەرەکیترین مەترسی و هەڕەشەکانە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی برسێتی لە یەمەنداو لانیکەم حەوت ملوێن یەمەنی لەدۆخێکی هاوشێوەی قات و قڕی ژیان دەکەن.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیا لە یەمەن، شەوی یەکشەممە پاش هێرشی مووشەکیی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز لە وەڵامدانەوە بە تاوانکارییەکانی رژیمی سەعوودی لە یەمەن، ڕایگەیاند: هەموو ڕێگا  زەوینی، دەریایی و ئاسمانییەکانی یەمەن تەواوەتی داخراوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، "ئیدارەی گشتیی گەشتی مەدەنی و ڕاداری یەمەن" بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ وڵاتانی دەسدریژکار ناسراو بە هاوپەیمانی عەرەبی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بەهێرشی ئاسمانی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا، سیستەمی ستراتژیکی کەشتیەکان(VOR-DME) ی بەتەواوەتی لەناوبرد کە بەم کارە، تەنیا هەلی گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەی مرۆدۆستانەیان لەناوبرد.

ئەو ڕێکخراوە داوای لەکۆمەڵگای جیهانی وئەنجومەنی ئاسایش کرد، ئەرک  و بەرپرسایەتییەکانی لەهەمبەر ئەو دەسدرێژکارییە جێ بەجێ بکات و هەڵوێستێکی جیددی و شێلگیرانە بگرێتەبەر لەهەمبەر ئەو چەشنە تاوانە دژە مرۆییانە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن. شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا کردووە.

سەرپەیڤ