تشرینی دووه‌م 15, 2017 09:53 Asia/Tehran
  • سامانتا پاوێر: عەرەبستان

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان جەختیکرد عەرەبستانی سەعوودی جگە لە کوشتاری هەزاران یەمەنی بە گەمارۆدانیی ئەو وڵاتە " برسیەتی" و "قاتی وقری" سەپاندووە بە سەر یەمەن دا .

" سامانتا پاوێر" شەوی چوار شەممە لە تویتەر هەروەها لە پشتگرییەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان ڕەخنەی گرتو بەڕاشکاوی وتی واشنگتۆن دەبێ کۆتایی بدات بە پشتگرییەکانیی.

 "ستفان دۆجاریک" وتە بیژی سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان شەوی سێی شەممە بارودۆخی یەمەنی بە "کارەساتبار" نرخاند و بەڕاشکاوی وتی یەمەنییەکان پێویستیان بە ماددەی خۆراکی ، سووتەمەنی و دەواودەرمان هەیە .

 لیژنەی نێو دەوڵتی خاچی سووریش لەمدواییە ، جوازیاری کرانەوەی هەموو سنوورەکانی یەمەن بووە تا ئیمکانی بەڕیکردنیی ماددەی خۆراکی و کەرەستەی پزشکی بۆ ئەو وڵاتە دابین بکرێت .

سەرپەیڤ