تشرینی دووه‌م 16, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر بنکەی لەشکریانی سەعوودیی لە نەجران

سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن پەلاماریان کردە سەر بنکەکانی لەشکریانی سەعوودیی لە پێگەی " ئەلشەبەکە" لە ناوچەی "نەجران" ، باشووری عەرەبستان کە تیکهەڵچوونیی نێوان هێزەکانی یەمەنی و لەشکریانی سەعوودیی لێکەوتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاند: لە پەلامارەکەدا کە ئێوارەی چوار شەممە ئەنجامی گرت، ژمارێک لە لەشکریانی سەعوودی کوژراون و یان بریندار بوون.

 سەرچاوە یەمەنییەکە وتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان زیاتر لە پێنج جار گردو پەڕی دوو پێگەی "ئەلشەبەکە" و " ئەلشەرفە"یان بۆمباران کردووە .

 بە وتەی سەرچاوەکە، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن شۆینی  سەقامگیر بوونی لەشکریانی سەعوودییان لە ناوچەی" بوابە سەلە" ، بوارگەی " ئەلخەزرا" و پێگەکانی " ئەلزەبعە" ، " ئەلتەبە ئەلبەیزا" و "سەلاتێع" گولەباران کردووە و چەند مووشەکی کاتیوشایان گرتە ناوەندی فەرماندەریی " سەقام" و پێگەی " ڕەجلا" لە " نەجران" دا .

یەکەکانی تۆپخانەی سوپای یەمەن هەروەها شوێنی سەقامگیر بوونی لەشکەرییانی سەعوودیی لە دوو پێگەی" نەعشاوە" و"ئەلکراس" و ناوچەکانی " ئەلتەوال" و " ئەلرەمزە" لە "جیزان"، باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی گوللـەباران کردووە .

 سەرچاوەیەکی ئاسایشی یەمەنیش جەختیکردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی  ڕۆژی چوار شەممە ٢١ جار، دوو ناوچەی "حەرز" و "میدی" لە پارێزگای "حەجە"ی باکووری ڕۆژئاوای یەمەنیان بۆمباران کردووە.

عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و تا ئێستا زیاتر لە ١٣ هەزار یەمەنی کوژراون .

سەرپەیڤ