سەرکەوتنی هێزی یەمەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی
سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، ڕۆژی یەکشەممە بە پەلامارکردنەسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لەسێ پارێزگەی سەنعا، جوف و بەیزا، ژومارێک لەوانیان کوشت و دەستیان گرت بە سەر کەرەستەی سەربازی ئەوان.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەسیرەی یەمەن، هێزی سوپای یەمەن لەشاری مەتون لە پارێزگەی جوف، پەلاماریان کردەسەر بنکەیەکی سەربازی .
ئەوان هەروەها لەپەلامارێکی دیکە دا لەشاری نێهێم لە پارێزگەی سەنعای پێتەختی یەمەن، بنکەی سەربازی هێزی عەبدرەبە مەنسوورهادی ، سەروکی لەسەرکارلابراوی یەمەنیان تێکشکاند.
ئۆپراسیۆنی سێیەمی هێزی یەمەنی بەدژی بەکرێگیراوانی سعودی لە پارێزگەی بەیزا بوو .
دوێنێ شەممەش هێزی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن دوو مووشەکیان نابە کوبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە ناوچەی نێهێم لە پارێزگەی سەنعا.
هەرلەم حاڵەدا فرۆکە جەنگییەکانی سعودی ڕۆژی یەکشەممە ناوچە جۆربەجورەکانی یەمەنیان داوەتەبەر پەلامار .
سعودییەکان چەند بینایان لە شاری حیس لە پارێزگەی حەدیدە بوردومان کرد.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەد وڵاتی تر، لە مارسی ساڵی 2015 پەلاماری کردوەتەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی داوەتەبەرگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی .
شەڕخوازی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی بو ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی توندی ماددەی خۆراکی، دەرمانی وبڵاو بوونەوەی نەخۆشی وەبا، کردوەتەوە.