پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عەرەبستانی سعودی شەوی ڕابردوو سێ جار ناوچەکانی خب و شەعەف لە پاڕێزگەی جوفی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دەوڵەتی یەمە ن ( سەبا) لە بەر پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچەی سەبرین لەپارێزگەی جوف ، زەبرێکی قورس دراوە لە باکووری یەمەن.
هەرلەم حاڵەدا ناوچەگەلێک لەسنووری پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن لەگەڵ جیزانی عەرەبستان، بوونەتە ئامانجی پەلاماری فڕۆکەکانی جەنگی سعودی و بەکرێگیراوانی سعودی ناوچەگەلێکیان لە شارەکانی ڕازخ ومەنبەش داوەتە بەر پەلاماری راکێتی و تۆپخانەیی .
سەرچاوەکانی ئاسایشی یەمەنی ڕایانگەیاندووە ناوچەکانی حەسامە و وادی عەلاف لە پارێزگەی سەعدەی یەمەنیش حەوت جار کەوتوەتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان و خەسارێکی زۆر لە ماڵ و زەوینەکانی کشت و کاڵی ئەم ناوچەگەلە کەوتووە.