پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i315285-پەلاماری_فڕۆکەجەنگییەکانی_سعودی_بۆسەر_ناوچە_جۆربەجۆرەکانی_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عەرەبستانی سعودی شەوی ڕابردوو سێ جار ناوچەکانی خب و شەعەف لە پاڕێزگەی جوفی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2017 07:29 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عەرەبستانی سعودی شەوی ڕابردوو سێ جار ناوچەکانی خب و شەعەف لە پاڕێزگەی جوفی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دەوڵەتی یەمە ن  ( سەبا)  لە بەر پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی سعودی  بۆسەر ناوچەی سەبرین  لەپارێزگەی جوف ، زەبرێکی قورس دراوە لە باکووری یەمەن.

هەرلەم حاڵەدا  ناوچەگەلێک لەسنووری پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن لەگەڵ جیزانی عەرەبستان،  بوونەتە ئامانجی  پەلاماری فڕۆکەکانی جەنگی  سعودی  و بەکرێگیراوانی سعودی  ناوچەگەلێکیان لە شارەکانی ڕازخ  ومەنبەش  داوەتە بەر پەلاماری راکێتی و تۆپخانەیی  .

سەرچاوەکانی ئاسایشی یەمەنی ڕایانگەیاندووە  ناوچەکانی  حەسامە و وادی عەلاف لە پارێزگەی  سەعدەی یەمەنیش  حەوت  جار کەوتوەتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان و خەسارێکی زۆر لە ماڵ و زەوینەکانی کشت و کاڵی ئەم ناوچەگەلە  کەوتووە.