کاربەدەستی یەمەنی: فڕۆکەخانەی سەنعا ئامادەی کەڵک وەرگرتنە
وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند یەک حەوتە دوای پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر فرۆکە خانەی نیو دوڵەتی سەنعا و کاولبوونەوەی تاوەری ئاگاداری ئەو شۆێنە، فرۆکە خانەکە ئامادەی درێژەدان بە چالاکییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا لە سەنعا ،"زەکەریا ئەلشامی" وەزیری گەیاندن وگواستنەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ئێواڕەێ سێ شەممە وتی: تیمەکانی تەکنیکی و لیژنەی نائاسایی سەربە ڕیکخراوی فڕۆکەوانی یەمەن، یەک حیوتە دوای پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر فڕۆکە خانەی سەنعا، توانیان سیستیمی تاوەری ئاگداری فڕۆکە خانەکە چێبکەنەوە تا ئامادەی کەڵک وەرگرتن بێت . ئەلشامی جەختیکرد: هەر ئێستا بارودۆخ بۆ جێبەجێبوونی هەموو فڕینەکان لە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی سەنۆا بە تەواوەتی ئامادەیە . دوای ئەوەی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە ناوەڕاستەکانی مانگی نۆڤەمبر مووشەکیکی بالیستیکیان گرتە فڕۆکە خانەی مەلێک خالید لە ریاز ، هاوپەیمانی عەرەبی لە ژێر فەرماندەری عەرەبستان جگە لە تووندتر کردنەوەی گەماروی سەریەمەن ، فڕۆکە خانەی سەنعا یان داوە بەر پەلاماری قوورسی خۆیان دا . عەرەبستانی سەعودی بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ ەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەستەڵات،پەلامارەکان بۆ سەر یەمەنی دەستپێکردووە .
ئەو دەستدرێژکارییە تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زایتر لە سێزدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی . دەستدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەرمانی کردووە .