بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن: نزامی سەعوودی گەورەترین مەترسییە دژی ئاسایش وپاوەجێی ناوچەکە
"محەممەد عەبدوسەلام" وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن شەوی جوار شەممە وتی: رژیمی ئالی سەعود گەورەترین مەترسی دژی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە دیتە ئەژمار .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، وتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە جەختکردن لە سەر بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕەژیمی ئالی سەعوود ، خوازیاری هیزمەند بوونەوەی سیستێمی مووشەکی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە بوون.
"محەممەد عەبدوسەلام" لە یەکەکانی مووشەکی ئەرتەس و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن داوای کرد تاوێڕای هیزمەند کردنیی توانایی مووشەکی خۆیان، بنکەو مەتەڕێزی دوژمن بپێکن.
" عەبدوسەلام" هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە بەیاننامە دەرکراوەکەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە جێ پەسەند نییە ، وتیشی : ئەرتەش و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە گۆڕانکارییە مەیدانییەکان دا وڵامیی ئەم بەیاننامە بێ بنەمایە ئەدەنەوە .
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی لوتکەی عەرەب لە سەر داوای عەرەبستان رۆژی یەکشەممە لە قاهیرە دا بەڕێوە چوو و لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکە هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە پەلاماری سەربازی و گەمارۆی خەڵکی یەمەن لە لایەن هیزەکانی سەعوودییە وە .
عەرەبستان بە پشتگری ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە،لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی کردووە .
شەرخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار یەمەنی و ئەو وڵاتەی بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی،دەواوودەرمان وتەشەنای نەخۆشی " کۆلێرا" کردووە .