پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر پارێزگای حەججە
فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا سێ جار ناوچەی ئەلمەزرەق سەر بە شاری حەرز لەپارێزگای حەججە لەڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ژمارێک لە شارومەندانی یەمەنیش لە پەلامارە ئاسمانییەکانی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆسەر ئۆتۆمبیلێکی ناسەربازی لە"منبە" ی سەر بە پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەن کوژران و یان بریندار بوون.
سەرچاوەیەکی سەربازیش بە هەواڵدەریی "سبا"ی وت: فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا دوو جار شاری "الظاهر" لە پارێزگای سەعدە (باکووری یەمەن) یان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا هەروەها ناوچەکانی نێهێم لە سەنعای پایتەخت و هەروەها هەندێ ناوچە لە شبوە(باشوور)ی یەمەنیان کردە ئامانج.
کەشتییە جەنگییەکانی ئالی سەعوود هاوکات قوتابخانەیەکی شاری تەعز لەباشووری یەمەنیان کردە ئامانج و خەساری زۆریان لێدا.
پاپۆڕە سەعوودییەکان١٧موشەکیان گرتە ناوچەی "مدارس العمری" لە شارۆچکەی"ذباب"ی پارێزگای تەعزی یەمەن.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە .
شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن کوژران و برینداربوونی هەزاران یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.