گەڵاڵەی ئاسایشیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داکۆکی کردن لە شارۆچکە نشینەکان
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی گەڵاڵەیەکی ئاسایشی تۆکمەیان بۆ داکۆکی کردن لە شارۆچکەکانی زایۆنیست نشین لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون، داڕشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، کەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ئەم گەڵاڵەیە لەسەر فەرمانی ئاویگدور لیبەرمەن، وەزیری شەڕی ئەم ڕژێمە ئامادە کراوە و داڕێژراوە.
کەناڵی حەوتی ڕژێمی زایۆنیستی وتی : رونی نوما فەرماندەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی ڕۆژاوایی و ژومارێک ئەفسەری باڵا لەسەر ڕەوتی جێبەجێ کرانی ئەم گەڵاڵەیە چاوەدێری دەکەن.
ئەم گەڵاڵەیە داگری گوژمەیەکی بەرگری کردن لە ناوچەکانی زایۆنیست نشین وەک شوورەی هوشمەند و دووربینەکان و دامەزراوەکانی وشداری دەرە بۆ ناسینەوە و بەرەنگار بوونەوەی گەیشتنی بەڕێوەبەرانی ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیستی.
ڕاوەستانی خەڵکی فەلەستین لەبەرامبەر داگیرکاری و درێژەی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانە لە ناوچە داگیرکراوەکان، کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەوڕووی ترس و تۆقان کردووە.