نێشتنەوەی فڕۆکەی هەڵگری فریاکەوتووان لە فڕگەی سەنعا
کاربەدەستێکی بەرنامەی جیهانی خوراک ئەمڕۆ شەممە لە نێشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی هەڵگری فریاکەوتووان لە فڕگەی سەنعا ی پێتەختی یەمەن دوای دووحەوتە لەگەمارۆی ئەم وڵاتە لە لایەن هاوپەیمانی سەعوودی هەواڵی دا.
دوابەدوای پەلاماری موشەکی هێزەکانی سوپا ولێژنەی جەماوەری یەمەن لە چوارەمی نوامبەری ئەمساڵ بۆ فڕگەی نێودەوڵەتی ڕیاز ، هاوپەیمانی دەسدرێژ کاری عەرەبستان گەمارۆی یەمەی پەرە پێ دا وفڕگەی سەنعا یش داخرا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، بڕیک لە سەرچاوەکانیش ڕاپۆرتیان دا ڕۆژی شەممە چوار فڕۆکەی سەربەڕێکخراوی نەتەوەکان وهەڵگری یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە داگری دەرمان ویارمەتی پزیشکی خاچی سووری جیهانی چووەتە فڕگەی سەنعاری پێتە ختی یەمەن. پاش ئەمەیش فرحان حەق جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ئاماژە دان بە قەدەغەی هاوپەیمانی دەسدڕێژ کاری سەعودی بۆسەر یەمەن لە ناردنی یارمەتی مرۆڤ دوستانە بۆ ئەم وڵاتە وتی: فڕۆکەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەحاڵیکدا تەنیا ئیزنی فڕین بەرەوفڕگەی عەدەن لە باشووری یەمەنیان هەیە کە نێشتنەوەی ئەم فڕۆکانە لە سەنعا پێویست وزەروری یە . پێشتر ، نوسێنگەی ناوچەیی سەندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسف بە ئاماژەدان بە دۆخی کارەسات باری یەمەن دوای کردەوەی هاوپەیمانی دەسدڕێژ کاری سەعودی بۆ پەرەی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیە بووە هۆی بەرتەسکایەتی بێ وێنەی ئەم ڕێکخراوەیە لە یارمەتی گەیاندنی بە خەڵکی یەمەن . عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لە مارسی دووهەزارو پازدە بۆ سەر یەمەن وهاوکات ئەم وڵاتە ی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی وئەم وڵاتە ی لەگەڵ کەمبوونی لە ڕادەبەدەری خوراک ، دەرمان وپەرەی نەخۆشی کولێرا ڕووبەڕوو کردووەتەوە.