کاولکرانی مزگەوت و ماڵەکان لە پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانیی سەعوودی-ئەمریکایی لە درێژەی پەلامارەکانیی بۆ سەر ستانە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن، مزگەوتەکان، ماڵەکانی خەڵک و ناوەند و دامەزراوەکانی دەوڵەتی ونادەوڵەتی یان بۆردومان کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، بە گێرانەوە لە هەواڵدەری "سەبا نیت" لەم پەلامارانە فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی چەند ماڵیی شارومەندانی یەمەنی یان لە ناوچەی " ئەلزەبوعە" لە گردو پەڕی شاری "نەهەم" لە ستانی سەنعا کاولکردووە .
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها مزگەوتێکیان لە شاری نەهەم کاول و زەرەری زۆریان لە ژمارێک ماڵی شارومەندان داوە . شاری "عەسیلان" لە ستانی شەبوە(باشووری یەمەن) یش کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی.
ناوچەی " ئەلهاملی" لە گردو پەڕی شاری "موزە" لە ستانی تەعیز (باشووری ڕۆژئاوا) یش کەوتە بەر پەلاماری سەعوودییەکان. چەندین ناوچەی ئاوەدان لە دووشاری "کتاف" و"باقم" لە ستانی سەعدە (باکووری ڕۆژئاوای یەمەن) یش بە هۆی پەلامارەکانی سەعوودیەکان کاولبوونە .
هەر لەم حالە دا، پەلامارەکانی دەستدرێژکارانی سەعودی بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی یەمەن، کاردانەوە و وڵامیی بەربڵاوی هێزی یەمەنی بەدواوە بووە. ژمارێک لە سەربازانیی سەعوودیش لە پەلاماری هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر پێگەیەکی ئەوان ە نەجران(باشووری عەرەبستان) کوژراون و ژمارێکیش برینداربوون.
هاوکاتیش ، دەیان کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودی دوا بە دوای پەلاماری هێزە یەمەنییەکان لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ستانی مەریب(ناوەند) کوژران. هێزە یەمەنییەکان هەروەها لە تەعیز بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان پیکاوە .
هەواڵی دیکە لەیەمەن باسی ئەوە دەکات ،کاربەدەستانی خۆجێی یەمەن، ژمارێک لە یەمەنییەکان کە فریوی دەستدرێژکارە سەعوودییەکانیان خواردبوو، لە زیندان ئازاد کرد. ئەم کەسانە سەربە هێزەکانی "عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن بوون.