پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆسەر دمشق
ترۆریستان بە تێگرتنی هاوەن لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دمشقی سوریا لانیکەم چوار کەسی مەدەنییان بریندار کرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، سەرچاوەیەک لە ئەرکانی فەرماندەریی پۆلیسی دمشق رایگەیاند : ترۆریستان بۆجارێکی دیکە رێککەوتنامەی بەدیهێنانی ناوچەی دابەزاندنی ئاڵۆزیی لە غوتەی رۆژهەڵاتیان لە دەوربەری دمشق پێشێل کرد و بە تێگرتنی هاوەن لە گەڕەکی ئەلمەیدانی دمشق زیانیانیشیان گەیاند بە ماڵ و سامانی خەڵک .
شەوی پێنجشەممەی رابردووش ، پەلاماری ترۆریستان بۆسەر ناوچەی ئەبووڕومانەی دمشق ، سێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .
لە کاتی ئیمزاکرانی ریککەوتنامەی بە دیهێنانی ناوچەی دابەزاندنی ئاڵۆزیی لە غوتەی رۆژهەڵات لە مانگی ژوئیەی 2017 ، گروپە ترۆریستیەکان بە پەلاماری بە هاوەن بۆسەر دمشق و دەوربەری ، بە جاران ئەم رێککەوتنەیان پێشێل کردووە .