ئاگر گرتنی بینایەک لە باشووری تەلەبیب بووە هۆی بریندار بوونی 24 کەس
تشرینی دووهم 28, 2017 13:52 Asia/Tehran
مێدیا زایونیەکان شەوی سێشەمە ڕاپۆڕتیان دا بە دوای ئاگرگرتنی بینایەک لە شاری " یافا " لە باشووری تەلەبیب لانیکەم 24 کەس بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئەو ئاگرکەوتنە بە دوایی ڕوودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بینایەک لە شەقامی سەەرکیی شاری یافا ڕووی داوە . ئاگرکەوتنەکە بووەتە هۆی ڕووخاندنی بە تەواوی بیناکە و هەروەها ئاگرگرتنی تڕوموبیلەکانی دەرووبەری شوێنی ڕووداوەکە . بە پێی ڕاگەیەندرانی مێدیا زایونیەکان حاڵی پێنج کەس لە بریندارانی ئەو ڕووداوە شپرزە ڕاگەیەندراوە . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بڕێک لە مێدیاکان باسی کوژرانی لانکیەم دوو کەس لەو ڕووداوەیان کردووە .