هاوێژرانی مووشەکی زەلزالی دوو ی یەمەن بەرەو کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی چوارشەممە بە مووشەکێکی زلزاڵی دوویان نابە کوبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە ناوچەی بوابە موسم و جیزان، لە باشووری عەرەبستان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاند ئەم مووشەکە لەئامانجە دراوە و خەسارێکی زۆری لەکەرەستەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سعودی داوە .
میدیاکان هەروەها باسی تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراوی کرد لە ناوچەی خورمکسری عەدەن لەباشووری یەمەن کە ئێستا لە دەستی بەکرێگیراوانی سعودی دایە .
لەم بارەوە ڕاپۆرتێکی زۆرتر بڵاو نەکراوەتەوە .
عەرەبستانی سعودی بە داکۆکی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەر کارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.
ئەم دەستدرێژکارییە سەربازییە تائێستا کوژران و بریندار بوونی زۆرتر لە سێزدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس، ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەن و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتوەتەوە.
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک و دەرمان کردووە و بووەتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشیگەلی جۆربەجۆر.