تشرینی دووه‌م 29, 2017 08:43 Asia/Tehran
  • تەقینەوە و ڕووخانی بینای وەزارەتی دارایی دەوڵەتی ڕووخاوی یەمەن

سەرچاوەکانی یەمەنی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوە و تێکهەڵچوون لە بینای وەزارەتی دارایی بن چاوەدێریی بەکرێگیراوانی سعودی لە ناوچەی خور مەکسەری عەدەنیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  ئەلعالەم  ئەم سەرچاوەگەلە  ڕایانگەیاند: ئوتوموبیلێکی بومب ڕێژکراو لە شوێنی بینای وەزارەتی دارایی  عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەر کارلابراوی یەمەن لەشاری عەدەن،  تەقیوەتەوە  .

بەوتەی ئەم سەرچاوانە،  لانیکەم چوارکەس لەم تەقینەوەیە کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون  .

شایەتحاڵانیش باسی  وێکەوتنی زەرەروزیانێکی قورس لە بینای  وەزارەتی دارایی دەوڵەتی  رووخاوی یەمەن و گەیشتنی ئوتوموبیلی فریاگوزاری بۆ شوێنی تەقینەوەکەیان  کرد  .

لە کاتێکەوە کە هێزەکانی عەبدرەبە مەنسوور هادی  بەیارمەتی  عەرەبستان و ئیمارات، کۆنترۆڵی هەندێ شاری باشووری یەمەنیان بە دەستەوە گرتووە، ئاڵۆزی لەو شارانە پەرەی  سەندووە.

ژومارێک کارناس، زۆرێک لە تیرۆرەکان و تەقینەوەکان لەشارەکانی باشووری یەمەن، تۆڵەسەندنەوەی لایەنە جۆربەجۆرەکان  دەزانن  بەتایبەت ئەوەی کە عەرەبستان و ئیمارات لەسەر دزەکردنە نێو باشووری یەمەن، ناکۆکییان هەیە.

سەرپەیڤ