تشرینی دووه‌م 29, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر بنکەی لەشکریانی سەعودی لە باشووری عەرەبستان

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند :بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ترۆمبیلێکی سەربازیی عەرەبستانی کە هەڵگری لەشکریانی ئەم وڵاتە بوو لە بنکەی ئەلمەعریزە لە ناوچەی جازان لە باشووری عەرەبستانی دایە بەر موشەک.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەسیرەوە،ئەم سەرچاوە سەربازییە ڕایگەیاندووە: یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە موشەکی کاتیۆشا بینۆگەی نهوقە لە نەجرانی باشووری عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، دوابەدوای پێشڕەویی تازەی هێزەکانی عەرەبستان دژی بنکەی ئەلشەرەفە لە نەجران تێک شکێندراو ژمارەیەک لە لەشکریانی سەعودی کوژران و یاخود بریندار بوون.

هەر لەم حاڵەدا، سەرچاوەکانی یەمەن باسی کوژران و بریندار بوونی 23 کەس لە ئەندامانی سەربە هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی کرد لە لایەن دوورەنگێوەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵاوە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا.

بە قسەی سەرچاوەکانی یەمەن، هەڵمەتی دوورەنگێوەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا دژی بەکرێگیراوانی سەعودی، ڕۆڵێکی کارایان لە سەرنەکەوتنی ئەم هاوپەیمانییەدا گێڕاوە، چونکو بە ئەنجام دانی هەڵمەتی ڕۆژانە ڕێ لە دزەکردنی بەکرێگیراوانی بۆ نێو وڵاتەکەیان دەگرن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە سەربازییەو گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە هەتائێستا سیانزەهەزارشارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو دەیان هەزار کەسیش بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە کراون.

سوپا و هێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەنیش لە وەڵامی هێرشەکانی دەست درێژکارانەی عەرەبستان، بنکەوبارەگای لەشکریان و بەکرێگیراوانی سەعودی دەدەنە بەر پەلامار.

 

سەرپەیڤ