تشرینی دووه‌م 30, 2017 12:07 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لە شاری نێهێمی یەمەن

سوپاو هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ پێشڕەویی بەرەو ئاوایی "الحول" لەناوچەی نێهێم لەپارێزگای سەنعایان بێ ئاکام کرد.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەنار، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی ڕایگەیاند؛ لەو ئۆپراسیۆنەدا هێزە یەمەنییەکان، پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودیان کردەئامانج و چەندکەس لەوانیان کوشت و یان بریندار کرد.

لە پارێزگای لەحج لەباشووری یەمەنیش هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ دزەکردنە نێو ناوچەی "القحوص" بێ ئاکام ما.

لە پارێزگای شبوە لەباشووری ڕۆژاوای یەمەنیش ئۆپراسیۆنێک بە پاڵپشتی تۆپخانە لەناوچەی عەسیلان ئەنجامی گرت کە کوژران وبریندار بوونی ژماریک بەکرێگیراوی سەعوودی لێکەوتەوە.

هەروەها لەناوچەی "المعریضە" لەجیزانی عەرەبستان، ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری سەربازانی سەعوودی تێکشکێندرا.

سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند؛ هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ پێشڕەوی بەرەو ناوچەی "القرنین" لە شاری "خب" و "الشعف" لەپارێزگای ئەلجوف لەباکووری ئەو وڵاتەیان بێ ئاکام کرد.

ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند؛ لەو هەڵمەتەدا ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران ویان بریندار بوون و ئۆتۆمبیلێکی سەربازیشیان تێکشکێندرا.

سەرپەیڤ