کانونی یه‌که‌م 01, 2017 16:14 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سوپای یەمەن بە عەرەبستانی سعودی

سوپای یەمەن وشداری دایە ئالی سعودی کە بەم زووانە پەلاماری بەربڵاوی خۆی بۆسەر بنکەکانی ئەم ڕژێمە دەست پێدەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، سەرتیپ ڕاشد عەزیز  جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن وتیشی : ڕژێمی سعودی هەموو هێڵە سوورەکانی وەلا نا و  هێزی یەمەنی  ئامادەی پەلاماری بەربڵاو بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی عەرەبستانن.

سەرتیپ عەزیز  پێداگری کرد :  هێزی یەمەنی لانیکەم  300 ئامانجی گرینگی  لە  عەرەبستان دیاری کردووە و هەموویانی کردوەتە ئامانج.

سەرتیپ ڕاشد عەزیز   جارێکی تر وشداری بە سعودییەکان دا ، پەلاماری  یەمەنییەکان بۆسەر بنکەومەتەرێزی عەرەبستان  هەتا  هەڵوەشێندرانی  گەمارۆی  یەمەن  درێژەی دەبێت .

یەکەی مووشەکی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن  شەوی  هەینی  ، مووشەکێکی نابە بنکەی  سەربازی خەمیس مەشیت  لە پارێزگەی عەسیر  لەباشووری عەرەبستان  .

هێزی  یەمەنی مانگی ڕابردووش توانی  بە مووشەکێکی  بالستیک   فڕگەی نێودەوڵەتی مەلەک خالد لە ڕیازی بداته بەر پەلامار .

 عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی  ساڵی 2015ەوە  پەلاماری کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە .

ئەم شەڕخوازییە، بووەتە  هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .

سوپا و هێزی جەماوەری یەمەنیش لە وڵامدانەوە بە پەلامارەکانی عەرەبستان، بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سعودی دەدەنە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ