کانونی یه‌که‌م 02, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ مەترسیی قات و قڕیی لەیەمەن

یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەوشداریدان لەمەڕ مەترسیی قات و قڕی و شوێنهاتەکانی لە یەمەن، داوای لە عەرەبستانی سەعوودی کرد، بە تەواوەتی کۆتایی بێنێ بە گەمارۆی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مارک لوکاک یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: نزیک بە هەشت ملوێن کەس لە یەمەن لەبەر مەترسی برسێتیدان.

جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: بۆ پێش گرتن بە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی، دەبێ گەمارۆی یەمەن بەتەواوەتی هەڵبگیردرێ.

یەمەن، نزیک بە٢٥ملوێن کەس حەشیمەتی هەیە کە بیست ملوێنیان پێویستیان بەیارمەتییە مرۆییەکان هەیە.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

 

سەرپەیڤ