کانونی یه‌که‌م 02, 2017 13:31 Asia/Tehran
  • وریاییدانی سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن لەبارەی ئاژاوەگێڕیی لەو وڵاتە

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا داوای لە خەڵک و تایفەکانی یەمەن کرد وێڕای وشیاربوون لەهەمبەر ئاژاوەگێڕییەکان ، لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاران چڕببنەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ شەممە لە قسەگەلێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە رەفتاری کۆنگرەی نیشتمانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر هێزەکانی ئەنساروڵڵا، وتی: ڕەفتار وهەڵس وکەوتی کۆنگرەی نیشتمانی، جێی گومانەو ئەو کۆنگرە دەبێ لەو ڕەفتارە نابەرپرسانانە دەست هەڵبگرێ.

بەدرەدین ئەلحوسی داوای لە هەموو خەڵک و بلیمەتانی یەمەنی کرد، بۆ چارەسەریی قەیرانێک کە لە سەنعا بەدیهاتووە، دەوری سەرەکی بگێڕن.

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی: هەر ناکۆکییەکی نێوان ئەو بزووتنەوەو کۆنگرەی نیشتمانیی یەمەن، چارەسەر دەکرێ و دەبێ بەرەنگاری میلیشیا ئاژاوەگێڕەکان ببینەوە.

ئەگەر هەڵەیەک ڕووبدات بەرپرسایەتییەکەی قەبووڵ دەکەین، چاوەڕوانی دەکەین کۆنگرەی نیشتمانیش هەر بەو جۆرە ڕەفتار بکات.

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتی: ئەمڕۆ هەموو بنکەو پێگەکانی پارتی کۆنگرەی نیشتمانی و ماڵ و حاڵی بەرپرسانی ئەو پارتە، ئاسایشێکی باڵایان هەیە.

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لە بەشی باشووری سەنعای پایتەختی یەمەن، پارتی کۆنگرەی گەلی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لەبانگەشەیەکدا بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای بە بەرپرسی تەقینەوەو تێکهەڵچوون لە سەنعا زانی. ئەو تێکهەڵچوونە ٢٤ کوژراو و ژمارێک برینداری لێکەوتەوە.

عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە ئیدیعای میلیشیا ئاژاوەگێڕەکان لەبارەی پەلاماری سەر سەنعا، داوای لە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کرد هاریکاری شیاوی بێ بۆ ڕاگرتنی ئەو فیتنەو ئاژاوەگێڕییە.

عەبدولمەلیک ئەلحوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وعەلی عەبدوڵڵا ساڵح پارتی کۆنگرەی جەماوەریی یەمەن١٣ی سیپتەمبەری ڕابردوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی دەسدرێژکار و پێداگریی لەسەر یەکگرتنی دوولایەن، پێکەوە دیدار و وتووێژیان کردبوو.

سەرپەیڤ