کانونی یه‌که‌م 02, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی

سەرۆک وەزیرانی پێشووی میسر ، بۆ بەربژارەتی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە ئامادەیی ڕاگەیاند .

بە پێی نوسینی ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار" ئەحمەد شەفیق " سەرۆک وەزیرانی پێشووی میسر ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی میسر کە ساڵی داهاتوو دووهەزارو هەژدە بەڕێوەدەچێت ،بەشداری دەکات.شەفیق لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی سالی دووهەزارو دوازدە لەگەڵ محەممەد مورسی"سەرۆک کۆماری لەسەر کار لابراوی میسر دەستی کرد بە پێشبڕکیی وتۆشی شکست بوو ومورسی یش یەک ساڵ دوایی لە کۆدەتایەکدا لەسەر دەسەڵات وەلانرا. شەفیق دوایی سەرۆک وەزیرانی سەردەمی حوسنی موبارەک دیکتاتوری لەسەرکار لابراوی میسر بوو وساڵی دووهەزارو دوازدە یەم وڵاتەی بۆ نێشتە جیی بوون لە ئیمارات بەجێ هێشت.بە پێی نوسینی ئەم ڕۆژنامە لوبنانیە ، بڕیاری هەمدیسانی "ئەحمەد شەفیق" بۆ بەربژار بوون لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ساڵی دووهەزارو هەژدە ی میسر ، دەرفەتێکی بێ وێنەی بۆ پێشبڕکیی جیدی لەگەڵ " عەبدولفەتاح سیسی ، سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئەم وڵاتە ، دابین کردووە. ئەگەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی میسرڕێبازی سرۆشتی خۆی بپێوێت ،پێشبڕکیی نیوان شەفیق وسیسی دەتوانێ هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بکاتە هەڵبژاردنی ڕاستەقینە.

سەرپەیڤ