باڵ ولایەنەکانی سیاسی یەمەن هەوڵی دوژمنان بۆ ئاژاوە نانە وە لە سەنعایان ناپەسەند کرد
حیزب ولایەنە سیاسیەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیان نامەیەکی هاوبەش هەوڵی دۆژمنان بۆ بەدی هێنانی نائەمنی لە سەنعایان مەحکوم کرد ولەسەر گرینگایەتی پشتیوانی لە یەکیەتی بەرەی ناوخۆیی وسزادانی هۆکارانی نەئەمنی پیداگریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، باڵ ولایەنەکانی سیاسی یەمەن ئەمڕۆ شەممە لەم بەیان نامەیە خوازیاری ڕاگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی بوون ولەهەموو لایەن وباڵەکان وحەکیمانی یەمەن داوایان کرد هەتا کردەوەی پێویست بۆ پووچەڵ کردنەوەی فیتنە وشەڕاشویی دوژمن ئەنجام بدەن. لەم بەیان نامەیەدا لە دەورگیڕانی قارەمانانەی سوپای یەمەن ولێژنەکانی جەماوەری ئەنساروڵڵا لە بەربەرکانی لەگەڵ پیلانەکانی دوژمن ڕێز گیرا. هەرلەم حاڵەدا " ساڵح ئەلسەماد " سەرۆکی ئەنجومەنی بالای سیاسی یەمەن، بە ئارام وەسف کردنی دۆخی پێتەختی یەمەن ، لە تاقمە سیاسیەکان داوای کرد هەتا پشودرێژ بن وسەوریان هەبێت هەروەها جیدی بن. ئەنساروڵڵا ی یەمەنیش ئەمرۆ شەممە لە بەیان نامەیەکدا ، سەرەتی لە دۆخی ئێستاکەی بەرەبەرەکانی لەگەڵ دوژمن وگەڵاڵەکانی ودرێژەی شەڕی کرامەت وسەربەخۆیی زانی. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: دوژمنان بە ڕۆخانی یەمەن لە ناوخۆ دڵیان خۆش کردووە وئەمە دوای ناکارامەیی وناتوانی ئەوان لە دەرەوە ولە ڕێگەی لەشکەرکێشی بووە . ئەولەویەت هەروا بەربەرەکانی لەگەل دوژمن وگەڵاڵەکانی ودرێژەی شەڕ لەگەڵ دەسدرێژکارانی سەعوودیە. هێزەکانی سەربەعەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن ئەمڕۆ شەممە بە سەرپێچی کردن لە فەرمانی هێزە ئەمنیەتیەکان لە پێتەخت ، بوونە هۆی تێکەڵچوون. هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی سەربە عەبدوڵڵا ساڵح ،سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە سەنعا ، پشتیوانی کرد.