پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح
کەناڵی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم باسی ناردرانی یارمەتیی سەربازیی لە ڕێگای ئاسمانی بۆ هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن کردووە لە لایەن هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، کەناڵی هەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی یەمەنەوە ڕایگەیاندووە: دوابەدوای زەبر وێکەوتنی تۆڕەکانی پەیوەندی گرتن لە ئەنجامی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە سەنعای پێتەختی یەمەن،هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیی لە ڕێگای فڕۆکە سەربازییەکانیەوە بۆ هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن چەک و چۆڵ و کەرەستەی پەیوەندی گرتن و بێ تەل ڕەوانە دەکات.
بڕێکی دیکە لە ژێدەرەکان وتوویانە:هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی هێزەکانی خۆی لەد پارێزگای مارەب بۆ بەشداری کردن لە تێکهەڵچوون شان بە شانی هێزەکانی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن گواستووەتەوە بۆ سەنعا.
هەر لەم حاڵەدا موحەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە: فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەست درێژکاران بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سەعودی بە بوردومان کردنی ناوچە پاکتاوکراوەکان لە سەنعا ، لە ڕاستی دا لە هێزەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح پشتیوانی دەکەن.
دوابەدوای شکست هێنانی دانوستانەکانی نێوان بزوتنەوەی ئەنساروڵڵاو لایەنی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح تێکهەڵچوونەکانی نێوان لایەنگرانی هەردووک لا لە سەنعا دەستی پێ کرا کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی دەیان کەسی لێ کەوتووەتەوە.
وا باس دەکرێت کە ئاژاوەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن دژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵاو پەیوەندیی ئاشکرای لەگەڵ عەرەبستان، دەرەنجامی هەنگاوە نهێنییەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دووبارەی دەستەڵات بۆ عەلی عەبدووڵڵا ساڵحە لە یەمەن دا.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.