وشدارییدانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمەڕ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا لە یەمەن
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەمەن بەدەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ شپرزەبوونی ڕەوشی مرۆیی لەو وڵاتە پاش تاوسەندنی پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی وشداریی دا؛ شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کولێرا، ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن شپرزەتر دەکا.
بەپێی راپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، نێڤیۆ زاگاریا نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەمەن لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ رۆیتەرزدا وتی: شپرزەبوونی ڕەوشی ئابووری و هەروەها کەمبوونی ئاوی خواردنەوەی سالم بووەتە هۆ تاکوو قەیرانی مرۆیی لەو وڵاتە ، پەرەبسێنێ و بەدەسپێبوونی وەرزی باران لە مارسی٢٠١٨ نەخۆشیی کولێرا لەو وڵاتە شەڕلێدراوە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاودەبێتەوە.
زاگاریا جەختی کرد؛ سەرباری ئەوەی کە حاڵەتەکانی تووشبوونی نوێ بە نەخۆشیی کولێرا لەیەمەن لە یانزە حەوتەی بەدوای یەکدا کەمی کردووە، بەڵام دانیشتووانی سی و پێنج قەزا لە یەمەن هەروا ڕەنج دەکێشن لەئاستی باڵای تووشبوون بە نەخۆشیی کولێرا.
نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە یەمەن لەبارەی دۆخی منداڵانی یەمەنیش وتی: سەتا١٦ی منداڵانی ژێر پێنج ساڵانی ئەو وڵاتە لەبەر بەدخۆراکی مەینەت دەکێشن.
لەهەمان کاتدا، بەرنامەی جیهانیی خۆراک هاوڕێ لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) بەدەرکردنی بەیاننامەیەک داوایان لە هاوپەیمانی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتی عەرەبستان کرد، کۆتایی بێنێ بەگەمارۆی یەمەن.