کانونی یه‌که‌م 05, 2017 21:22 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی شارومەندانی یەمەنی لە سەنعا

خەڵکی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە لەسەر داوای عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، ئەو خۆپێشاندانە ۆاش بێ ئاکام مانەوەی کودەتای سەعوودی-ئیماراتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن بەڕێوەچوو وژمارێک لەسەران و ئەندامانی پارتی کۆنگرەی یەمەنیش تێیدا بەشدار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، خۆپێشاندەران لە ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچە دروشمیان داو لافیتەو پارچە نووسراوەیان لە بایکۆت کردنی کاڵای ئەمریکی وئیسرائیلی هەڵگرتبوو.

محەممەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن لەخۆپێشاندانی جەماوەریی لە سەنعا وتی: تایبەتمەندیی گرینگی خەڵکی یەمەن، بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژارانەو خەڵک توانیان پیلانی نوێی وڵات بێ ئاکام بکەن و یەکبگرن.

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن هەروەها وتی: ئیمارات و عەرەبستان لە پیلانی ئەم دواییەی یەمەن دەوریان وبوەو ئێمە سەنەدو بەڵگەی بڕواپێکراو وفەرمیمان لەوبارەوە لەدەست دایە.

ئەلحوسی وتی: هێزەکانی ئەنساروڵڵا دەبێ درێژە بدەن بە بەهێزکردن و پێشکەوتنی هێزی مووشەکیی هەتا ڕاگرتنی بەتەواوەتی دەسدرێژکارییەکان.

سەنعای پایتەختی یەمەن لە چوارشەممەی ڕابردوو ٢٩ی نۆڤمبەر بەدنەی عەرەبستان و ئیمارات لەبەرەی عەلی عەبدوڵڵا ساکح و هێزەکانی وابەستەی، شایەتی شەڕو پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەنساروڵڵاو عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بوو.

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دووشەممە چواری دیسەمبەری٢٠١٧ لەکاتێکدا کە لەگەڵ چەند کەس لەسەرانی پارتەکەی لە سەنعاوە بەرەو پارێزگای مەئریب، لەحاڵی هەڵاتن بەرەو ئیمارات بوو، کوژرا.

سەرپەیڤ