کانونی یه‌که‌م 06, 2017 09:02 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێکی دیکە لە شارومەندانی یەمەنی دوا بە دوای پەلامارەکانی عەرەبستان

دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود بۆ سەر ناوچەیەکی سەر سنووری لە یەمەن ، نزیک ١٨ شارومەندی یەمەنی کوژران و بریندار بوون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی ماڵپەری "ئەلعەهد"ی لوبنا؛ لەم  پەلامارەدا، فڕۆکە جەنگییەکانیی سەعوودی ترۆمبیلێکی ناسەربازیان لە ناوچەی "مەنبە" لە ستانی سەعدە(باکووری یەمەن) داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا کە بوو بەهۆی کوژرانی لانییکەم هەشت کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە .

 هەر لەم حالە دا، کەنالی ئەلمیناری لوبنان رایگەیاند دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنی تۆلە ئەستێنانەی سوپای یەمەن بۆ سەر  بەکرێگیراوانی سەعوودی، لانییکەم  چوار کەس لە  لەشکەرییانی سەعوودی کوژران  یان بریندار بوون .

ڕاپۆرتەکان باسی ئەوە دەکەن ئەم پەلامارانە لە ناوچەی جیزان(باشووری عەرەبستان) دا ڕوویان داوە .

 هەواڵی دیکە لە یەمەن ئەوەیە کە، پارتی کۆنگرەی یەمەن ڕۆژی سێ شەممە  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند" تاریق محەممەد عەبدوڵلا سالح" ،برازای "عەلی عەبدوڵڵا سالح" سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن لە تێکهەڵچوونی نێوخۆی ئەو وڵاتە دا کوژراوە.

 سەنعا پێتەختی یەمەن لە چوار شەممەی رابردووەوە (٢٩ نۆڤەمبەر) بە هان دانیی عەرەبستان و ئیمارات، بەرەی عەلی عەبدوڵلا سالح و لاگرانیی، شانۆی تێکهەڵچوونیی نێوان هیزەکانیی ئەنسارۆڵڵا و عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بوو. عەبدوڵڵا سالح ڕۆژی دووشەممە ٤ دیسەمبەری ٢٠١٧ لە حالێکدا لەگەڵ سەرانی پارتی کۆنگرەی جەماوەری یەمەن لە سەنعاوە بەرەو ستانی مەئریب لە حالی ڕاکردن بوو بەرەو ئیمارات، لەگەڵ  ژمارێکی زۆر لە هاورێکانی کوژران .

سەرپەیڤ