هاوێژرانیی ٥ مووشەکی "زیلزالی١" ی یەمەن بەرەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە سارای "میدی"
سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانیی یەمەن لە وڵامی پەلامارە دەستدرێژکارانەکانیی عەرەبستان ، ٥ مووشەکی" زەلزالی ١"یان بۆ سەر شۆینی کۆبوونەوەی سەعوودییەکان لە باکوور و باشووری سارای "میدی" هەڵکەوتوو لە ستانی "حەجە" لە ڕۆژئاوای یەمەن هاویشت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی سەربازی لە میدی وتی: هاوکات لەگەڵ هاوێژرانیی ئەم ٥ مووشەکی زەلزال، سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئۆپەراسیۆنیی هێرشکارانەیان دژی بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە سارای "میدی" دەستپکیرد و لەو دا بە پەلاماریی بەربڵاوی تۆپخانەیی ، دەیان کەس لە بەکریگیراوانی سەعوودی کوژراون و یان بریندار بوون و دوو زڕێ پۆش و ترۆمبیلی سەربازییش لە ناو چوون.
سەرچاوەیەکی میدیایی یش ڕایگەیاند: عەرەبستان کوژرانی ٤ هەزار کەس لە سەربازییەکانی دوا بە دوای پەلامارەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە بەرەکانی سەر سنووری پشت ڕاست کردۆتەوە .
هەر لەم حالە دا ، فڕۆکە جەنگییەکانیی سەعوودی ماڵی یەکی لە شارومەندانیی یەمەنی یان لە ناوچەی "شەمسان" لە ستانی "حەججە" بۆمباران کردووە کە لەم پەلامارە دا ژمارێک کەس کە لەم ماڵە دابوون لە وان چەند منداڵ بریندار بوون.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا،ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانیی داسەپاندووە بە سەر ئەو وڵاتە دا.
شەرخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی .سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وڵامی پەلامارەکانیی عەرەبستان، بنکەی سەربازییەکان و بەکرێگیراوانی سەعوودی ئەدەنە بە رپەلاماری خۆیان .