پەلاماری ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەزە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی، شەوی شەممە" بەیت حانون" لە باکووری کەرتی غەززەیان بۆمباران کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پەلامارە چەند فەلەستینی بریندار بوون.
سوپای رژیمی زایۆنی ئیدعای کرد ئەم پەلامارە لە کاردانەوە بە هاویشتنی مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشووری فەلەستینی داگیر کراو و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان ئەنجام دراوە .
دوای بریاری ترەمپ لەمەڕبەفەرمی ناساندنی بەیتۆلمۆقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی ، ناوچە داگیر کراوەکان شۆێنی تێکهەڵچوونی نێوان سەربازانی زایۆنیی و فەلەستینییەکانە.
لەم تێکهەڵچوونانە دا تا بە ئێستا فەلەستینییەک شەهید و زیاتر لە ٣٠٠ کەس برینداربوون.
ڕۆژی هەینیش هەزاران فەلەستینی دوای خۆیندنەوەی نویژی جۆمعە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە بەشە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستین لە وان بەیتۆلمۆقەدەس، رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن و کەرتی غەززە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە حاند کردەوەی ترەمپ لەمەر بە فەرمی ناسێندرانی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی ئیسرائیل.
لە زۆرێک لە وڵاتە ئیسلامییەکان لەوان ئێران یش نویژخۆێنان دوای خۆیندنەوەی نوێژی جۆمعە، بە بەڕێوە بردنی رێپێوانی بەربڵاو ئەم کردەوەی ترەمپ یان شەرمەزار کرد .