وێ کەوتنی موشەکێکی یەمەنی لە بنکەی سەربازانی سەعودی لە باشووری عەرەبستان
سەرچاوە یەمەنیەکان لە کەوتنی موشەکێک لە بنکەی سەربازانی سەعودی لە بنکەی ئەلقرن هەڵکەوتوولە جازان لە باشووری عەرەبستان هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرٶ شەممەی هەواڵدەری رەسمی یەمەن سەبا سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەن وتی موشەکی تەقیندراو کەوتووە لە بنکەی ئەلقرن . سەرچاوە هەواڵییەکانی یەمەنیش ڕایانگەیاند ، هێزە کانی توپخانەیی سوپای یەمەن وئەنساروڵلا شوێنی سەقامگیر کرانی سەربازانی سوعودی لە گوندی ئەلمەدرەسە لە جازانیان دایە بەر پەلامار کە دوابەدوای ئەوە چەندین بەکرێگیراوی سەعودەی کوژران ویابریندار بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بە بومباران کردنی بازاڕچەی شاجە ، لە بەشی زبید " لە ئەلحەدیدە لەڕۆژئاوای یەمەن ، ژمارەیەک لە کەسانی سێڤێل کوژران ویا بریندار بوون. هەروەها لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆسەربازاڕی " خلقە " لە شاری نەهەم " سەربەپارێزگەی سەنعا، پێنج کەسی سێڤێل کوژران وسێ ترۆمبێلیش تەقیەوە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەندوڵاتی تر ، لە مارسی دووهەزارو پازدە پەلاماری کردە سەریەمەن وهاوکات ئەم وڵاتە ی گەماروی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. ئەم شەڕخوازیانەی عەرەبستان بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی . سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەنیش لەوەڵام بە پەلامارەکانی عەرەبستان ، بنکەی سەربازان وبەکرێگیراوانی سەعودی ئەدەنە بەر دەسڕێژ.