کانونی یه‌که‌م 13, 2017 12:26 Asia/Tehran
  • بەشداریی

لیژنەی عێراقی بە سەرۆکایەتی" ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئەستەمۆڵی تورکیا دا بەشداریکردووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە سپۆتینیک، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند" ئیبراهیم جەعفەری" بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەستەمۆڵ ئێواڕەی سێی شەممە چوو بۆ تورکیا .

 کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سەر بانگێشتنیی " رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا و بۆ لێکدانەوەی دواهاتەکانیی بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ  لە بارەی شاری قۆدس، ڕۆژی چوار شەممە لە ئەستەمۆڵ دا بەڕێوە دەچێت . 

"دۆناڵد ترەمپ"، سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار شەممەی ڕابردوو شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ قۆدسی وەکوو پیتەختی ڕژێمی ساختەی زایۆنیی ناساند و هاوکاتیش فەرمانی دا کارو باری پێشەکیی ڕاگواستنەوەی بالێوێزخانەی ئەمریکا لە تێل ئەبیب  بۆ قۆدس ئەنجام بگرێت .

 

سەرپەیڤ