کانونی یه‌که‌م 13, 2017 18:34 Asia/Tehran
  • نزیکەی 130 کوژراوو بریندار لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سەعودی بۆ سەر سەنعا

لە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر ناوەندێکی پۆلیس لە سەنعای پێتەختی یەمەن، 39 کەس لەوانە چەند زیندانی کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرزەوە، لە هێرشی ڕۆژی چوارشەممەی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی هاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر ئەم بنکە سەربازییە نەوەد کەس لەوانە کۆمەڵێک لە زیندانییەکانیش بریندار بوون.

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی یەمەن وتوویانە: لە بەر شپرزە بوونی باری جەستەیی و تەندوستیی برینداران ، لەوانەیە ژمارەی گیان بەختکردووان زیاتر هەڵکشێ.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی یەمەنیش ڕایانگەیاندووە فڕۆکە جەمنگیەکانی سەعودی حەوت جاری پەیتاپەیتا ناوەندی پۆلیسی ناوچەی شعوبی سەنعایان کە لەنێو گەڕەکە مەدەنیەکاندایە بۆردومان کردووە.

ئەم ژێدەرە یەمەنییە وتووشیەتی: نزیکەی 180 زیندانی لەم ناوەندەی پۆلیس دا بوونە کە زۆربەیان لە بەرەکانی شەڕدا یەخسیر کراون و بڕیار وا بوو لە  هەڵمەتێکی گۆڕینەوەی دیلەکاندا لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو ڕزگار بکرێن.

بەرلەمە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی دا دانی نا بوو بە ڕەوشی نالەباری هەشت ملوێن یەمەنی لەم وڵاتەدا و داوای کرانەوەی دەستبەجێی بوارگەکانی یەمەنی کردبوو لە لایەن عەرەبستانەوە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤی بە جەماوەری یەمەن.

هلوکات وەزارەتی تەندروستیی جیهانییش ڕایگەیاندووە بە تەشەنە سەندنی نەخۆشیی ملەخڕە لە یەمەن لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا ژمارەی قوربانیانی ئەم نەخۆشییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  ئەم وڵاتە گەییشتووەتە 34 کەس.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.

ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.

 

 

سەرپەیڤ