کانونی یه‌که‌م 14, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • پۆلیسی ئیسرائیل ھەمیسان لێپێچینەوە لە ناتنانیاھۆ دەکات

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ حەوتەمین جاری بەردەوام لە پەیوەندی لەگەڵ سێ دۆسیەی گەندەڵی دا بەرەوڕووی لێپێچینەوەی دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست ڕۆژی پێنج شەممە نووسی: لێپێچینەوە لە بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە ھۆی یەکەی ( لاھاو ٤٣٣) و ڕۆژی ھەینی لە بنکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەگرێت.

لە لێپێچینەوەکەی ڕۆژی ھەینی، بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دەبێ وەڵامی دان پیادانانەکەی جیمر بیکەری ملیاردێری ئوسترالیایی سەبارەت بە دانی بەرتیل بداتەوە.

لێپێچینەوە لە بنیامین ناتانیاھۆ لە دووھەمی ژانویەی ٢٠١٧ لە بارەی گەندەڵیی دراڤی و وەرگرتنی ملوێنان دۆلار بەرتیل لە کۆمپانیایەکی ئاڵمانی دەستی پێ کراوە.

گرینگترین دۆسیەی گەندەڵیی دراڤی کە لە بارەی ناتانیاھۆوە باسی دەکرێت، وەرگرتنی ملوێنێک دۆلار لە (ئارناواد میمران) ھەڵەشەکارو گەندەڵی ئابووریی فەرانسییە کە وەک باسی دەکرێت بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوبراو خەرج کراوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە بەر کڕینی سێ فڕۆکەی ژێردەریایی لە ئاڵمانیا بە بایی پتر لە ملیاردێک دۆلارو ھەروەھا دۆسیەی ناسراو بە(١٠٠٠) لەمەڕ وەرگرتنی بەرتیل و بارەبووی دراڤیی نایاسایی دەرەکی بەرەوڕووی لێپێچینەوە بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ