کانونی یه‌که‌م 15, 2017 15:38 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیە لەیەمەن: گەیشتنی مووشەک بۆ یەمەن نامومکینە

باڵوێزی ڕوسیا لە یەمەن وێڕای دربڕینی شک و گومان سەبارەت بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە ئێرانی بوونی مووشەکە هاوێژراوەکان بۆ عەرەبستان، پێداگری کرد : بە سەرنج دان بە زاڵبوونی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بەسەر هەموو بوارگەکانی یەمەن، نامومکینە کە ئەم هاوپەیمانییە نەتوانێ گەیشتنی مووشەک بۆ یەمە ن ڕەچاو بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی ڕوسیا ئەلیەوم،  ولادیمیر دێدۆشکێن  باڵوێزی  ڕ وسیا لە یەمەن  شەوی هەینی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  سەتەلایتەکانی ئەمریکی و بەریتانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە ڕاگەیشتن بە قاچاخی چەک بۆ نێو خاکی یەمەن یارمەتی دەدەن، وتیشی : قاچاخی مووشەک لە دەرەوە بۆ ئەم وڵاتە مومکین نییە.

دیدوشکین  وتیشی : ئەگەر  مووشەکە کەڵک وەرگیراوەکان لە یەمەن  هاوردە بێ، هەماری مووشەکی لە ماوەی دووساڵ و نیوی ڕابردوو کە ڕووبەڕووی شەڕ و تێک هەڵچوونە، کۆتایی پێ دێت و ناکرێت ئەم مووشەکانە بەشێوەیەکی دەورەیی و یان بەرامبەر چاوی هێزی هاوپەیمانی دەست درێژکاری سعودی بگاتە یەمەن.

نیکی هیلی  نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنج شەممە بێ ئاماژەدان بە داکۆکیی چەکەمەنی بێ وێنەی  واشینگتۆن لە عەرەبستانی سعودی بۆ کوشتنی خەڵکی یەمەن،  ئیدیعای  نێردرانی چەک لە لایەن ئێران بۆ سوپا و لێژنەکانی جەماوەری یەمەنی کرد و لە وتاردانێکی گەمژانەدا ئێرانی بە بنپێکردنی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان  تۆمەتبار کرد  .

سەرپەیڤ