کانونی یه‌که‌م 16, 2017 08:16 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی حەماس سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی قودس

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: ئەو بزووتنەوە سوورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "القدس العربی"؛ ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس پاش خوێندنی نوێژی هەینی وتی: فەلەستینیان بەرەوڕووی کێشەیەکی گەورەن کە سێرەی گرتووەتە ماک و شووناس، قودس، مزگەوتی ئەقسا، شەرافەت و کەرامەتیانیان و هەڵوەشانەوەی بڕیاری ترەمپ پێویستی بە یەکڕیزیی گەلی فەلەستین لەبەرامبەر موقاوەمە، ئینتفازە، بنەماکانو  سیاسەتەکەی هەیە.

ئیسماعیل هەنییە وتیشی: بزووتنەوەی حەماس ئەرکمەندە بە جێ بەجێ کردن وهەڵبژاردنی بژارەی یەکڕیزیی نیشتمانی و بۆ لەناوبردنی کەندو کۆسپەکانی بەردەمی، هەنگاوی پراکتیکی هەڵدەگرێ.

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد؛ ئێستا دەبێ ناکۆکییەکان وەلابنرێن، چونکە مەترسیی ستراتژیک هەڕەشە لەگشت فەلەستینیان دەکا.

ئیسماعیل هەنییە، بزووتنەوەی فەتحی بانگهێشت کرد بۆ هێنانەدی ستراتژیای نیشتمانیی تۆکمەکراو بۆ هاتنەدی ئامانجە نیشتمانییەکان و پێکهاتنی حکومەتی فەلەستینی بەپایتەختیی قودس.

دوێنێ هەینی دەیان فەلەستینی بەمەبەستی داکۆکیی لە قودس، پاش خوێندنی نوێژی هەینی لە کەرتی غەززەو ناوچە جیاجیاکانی لێوارەکانی رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن خۆپێشاندانیان کرد.

جگە لە ئیسماعیل هەنییە، ڕێبەران و کەسایەتییەکانی دیکەی گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینییەکانیش بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

سەرپەیڤ