کانونی یه‌که‌م 16, 2017 10:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی پتر لە پەنجا کەسی سیڤیل لە یەمەن لەئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر ئەو وڵاتە

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، زیاتر لە پەنجا کەسی مەدەنیی یەمەنی کوژران.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ سەرچاوە پزشکی و ئاسایشییەکانی یەمەن لە ڕاپۆرێکدا ڕایانگەیاند، فڕۆکەکانی سەعوودییا دوێنێ هەینی ناوچە جیاجیاکانی لێوارە ڕۆژاواییەکانی یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، بیست و هەشت کەسی سیڤیلی یەمەنی کوژران.

فڕۆکەکانی عەرەبستان هەروەها رۆژی هەینی بازاڕێک لە ناوچەی مەوزەع لە پارێزگای تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، هەشت کەسی سیڤیلی یەمەنی کوژران و ١٥کەسیش بریندار بوون.

هەروەها فڕۆکەیەکی سەعوودی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سەعدە لە باکووری رۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد کە لەئەنجامدا، پانزە کەسی مەدەنیی یەمەنی گیانیان لەدەست دا.

فڕۆکە دەسدرێژکارەکانی ئالی سەعوود هەروەها ناوچەی سەراوح لەپارێزگای مەئریب لەباکووری یەمەنیشیان دووجار بۆردومان کرد کە لەمەڕ ژماری کوژراو و بریندارانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرێک دەس نەکەوتووە.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە. ئەو شەڕخوازییەی عەرەبستان کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ