پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆسەر ناوەندی فەرماندەیی هێزی سعودی لە جیزان
یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن بەیانی ئەمڕو شەممە بە مووشەکێکی بالستیک ناوەندی فەرماندەیی هێزی سعودی لە جیزان لەباشووری ڕۆژاوای عەرەبستانی دایە بەر پەلامار و لە ناوی برد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی مەسیرەی یەمەن، عەزیز ڕاشد جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن بە ئاماژەدان بەوەی مووشەککێکی قاهیری ئێم دوو بە وردبینی باڵاتر کەوتووەتە ناوەندی فەرماندەیی سوپای سعودی لە باشووری جیزان وتی : توانایی مووشەکی
یەمەن لە ئاستێک دایە کە دەتوانێ ئامانجی ستراتژیک و هەستیاری زۆر لە قووڵایی خاکی سعودی بکاتە ئامانج.
بە وتەی جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن، پەلاماری مووشەکی یەمەن بۆسەر ناوەندی فەرماندەیی هێزی سعودی لە باشووری جیزان، ئۆپراسیۆنی دەست پێشخەرانە بوو بۆ پێشگیری کردن لە هەوڵی دوژمن .
بەرلەمە نیشانە پێکەکانی سوپای یەمەنیش لە جیزان، باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان دوو هێزی سعودییان کوشت.
هەرلەم حاڵەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودی بەیانی ڕۆژی شەممە، بەشگەلێکی پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەنیان بوردومان
کرد کەبە هۆی ئەم پەلامارانە لانیکەم بیست کەسیڤیل لەوان ئەندامانی بنەماڵەیەک کوژراون.