کانونی یه‌که‌م 16, 2017 16:20 Asia/Tehran
  • جەنایەتی ئەمریکیەکان لە یەمەن

لە پەلاماری فڕۆکەیەکی ئەمریکایی بۆسەر ماڵێک لە ئەلبیزا ، ی ناوەندی یەمەن ، پێنج کەسی سێڤێلن کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی هەواڵی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە شایەت حاڵان ، فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی ئەمریکایی ئەمڕٶ شەممە پەلاماری کردە سەر مالێک لە شاری ئەلبیزا کە سێ ژن ودوو منداڵ لەوێ دەژیان . سەرچاوکانی خۆجیی وتیان هەموو ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە دەسبەجیی کوژران. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر، لەمارسی دووهەزارو پازدە پەلاماریان کردە سەر یەمەن وهاوکات ئەم وڵاتە یان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی کرد. ئەم شەڕخوازیانەی عەرەبستان بووە هۆی کۆژران وبریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی.

سەرپەیڤ