کانونی یه‌که‌م 17, 2017 10:52 Asia/Tehran
  • بەرەی دیموکراتیک بۆ ئازادی فەلەستین: ئەمریکا واز لە سیاسەتی دوژمنکارانەی بێنێ

بەرەی دیموکراتیک بۆ ئازادیی فەلەستین شەوی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڕیاری ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ شەعییەت دان بە قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد و داوای لە واشینگتۆن کرد واز لە سیاسەتی دوژمنکارانەی بێنێ.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوارشەممە (شەشەمی دێسەمبەر)  وێرای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند: ئەمریکا شەرعییەت دەدات بە قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل و هەروەها فەرمانی دا بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ بەیتولموقەدەس.

بەیتولمقوقەدەس لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە لە لایەن ئیسراییلەوە داگیر کراوە.

هەنگاوی یەکلایەنە و سەرەڕۆیانەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، بۆتە هۆی هەستانەوەی شەپۆلی ئیدانە کردن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە جیهانی ئیسلام، عەرەب و تەنانەت وڵاتانی ڕۆژاواییش.

شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم قیبلەی موسڵمانانی تێدایە بەشی جیانەبووە لە خاکی فەلەستین دێتە ئەژمار و یەکێک لە گرینگترینی پیرۆزگە سیانەکانی ئیسلام دێتە ئەژمار و خاوەنی پێگە و گرینگایەتییەکی تایبەتە لای موسڵمانان.

سەرپەیڤ