پەرچەکرداری ئەندامانی یەکێتی نێوان پەرلەمانە ئیسلامییەکان بەرامبەر کردەی دژە قودسی ترەمپ
نوێنەرانی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی نێوان پەرلەمانە ئیسلامییەکان لە دانیشتنی نائاسایی لێژنەی فەلەستینی ئەو یەکێتییە، کردەی ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیان شەرمەزار کردو داوایان لە گەلانی موسڵمان کرد بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کردە، ڕابن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی دیسەمبەر، بەیتولموقەدەسی وەک پایتەختی رژیمی ساختەی زایۆنیستی ناساند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "حیا القرالە" نوێنەری پەرلەمانی ئۆردۆن ئەمرۆ دووشەممە لە دانیشتنی نائاسایی لێژنەی فەلەستینی یەکێتی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی لەتاران وتی: فەلەستین وپیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان بۆ ئۆردۆن خرایە سەرووی ئەولەویەتەکان.
نوێنەری ئۆردۆن، وتیشی: پرسی داکۆکیی لە قودس ، بۆ ڕاوێژکردن ناشێ و قودس کلیلی هاتنەدی سەقام و پاوەجێی لە ناوچەیە.
یوسف عەجیسە نوێنەری پەرلەمانی ئەلجەزاییریش لەو دانیشتنەدا وتی: فەلەستین بێ قودس و قودس بێ مزگەوتی ئەقسا نابێ و گەلانی عەرەب و موسڵمان دەبێ لەنەیارەتی لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ قودس، ڕاپەڕن.
عومەر داوود نوێنەری پەرلەمانی چادیش لە دانیشتنی نائاسایی لێژنەی فەلەستینی یەکێتی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی لەتاران، وتی: کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە قودس لەدژ بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە فەلەستینەو کێشەسازکەرە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
نوورحەیاتی عەلی ئاسقاف نوێنەری پەرلەمانی ئەندۆنزیاش بەپێداگری لەسەر بەرەوڕووبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لەدژ ئەمریکا، وتی: نابێ لەحاند کردەی ئەمریکا خەمساردی ڕەچاو بکرێ و ئەرکی وڵاتانی ئیسلامی یارمەتیدانی فەلەستینە.
دانیشتنی لوتکەیی لێژنەی فەلەستینی یەکێتی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی ئەمرۆ دووشەممە بەئامادەبوونی یانزە وڵاتی ئیسلامی لەتاران دەسپێکرا.