کانونی یه‌که‌م 19, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆسەر کۆشکی پاشای عەرەبستان لە ڕیاز

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەمووشەکێکی بالستیک، کۆشکی "الیمامە"یان لە ڕیاز پێکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن درێژە دەدەن بە پەلامارە مووشەکییەکانیان بۆسەر ریازی عەرەبستان.

بەپێی راپۆرە بڵاوکراوەکان، ئەو مووشەکە، کۆشکی ئەلیەمامە لە ڕیازی پێکاوە. ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیاکان باس لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە ڕیاز دەکەن.

محەممەد عەبدوسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند؛ سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە مووشەکێکی بالستیکیان گرتووەتە شاری ریاز.

رژیمی سەعوودیا لەکاردانەوە بەو هەواڵە ئیدیعای کرد: مووشەکی بالستیکی لەباشووری شاری ریاز پێوشوێن گرتووە.

رژیمی سەعوودیا بەداکۆکیی ئەمریکاو لە بێ دەنگ لێکردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەو دەسدرێژکارییە سەربازییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس، ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران و کاول بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.

 

سەرپەیڤ