کانونی یه‌که‌م 19, 2017 20:54 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن :  دەتوانین کۆشکەکانی ڕژێمی عەرەبستان بە موشەکەکانی یەمەنی  بپێکین

یەکەی موشەکی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: گشت کۆشکەکانی ڕژێمی سەعودی لە بەر پێکانی موشەکەکانی یەمەنی دان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک عەرەبی ، یەکەی موشەکی ئەنساروڵلا ی یەمەن لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : تەقەی موشەکی بالستیک بۆ ڕیاز ، ڕەوتی حەماسەی هەزار ڕۆژ راوەستای وخۆڕاگری نەتەوەی یەمەنە. لەم بەیان نامەیەدا پیداگری کرا: تەقەی مەشەکی بالستیک ئەمڕۆ سێ شەممە ، سەرچەشنی قۆناخی نوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەیە . قۆناخی دوای هەزارڕۆژ ، قۆناخێکی جیاوازدەبێت.

تەشەنای کردەوەکانی جەنایەتکارانە وگەمارۆی دوژمن ، ئیرادەی ئەنساروڵڵا وخەڵکی یەمەن لە کردەوە بە بەرپرسایەتی خۆی لەرزوک ناکات.

لەدرێژەی بەیان نامەی یەکەی موشەکی ئەنساروڵڵا پیداگری کراوە، کۆسکەکانی ڕژێمی سەعودی وهەموو دامەزراوەکان وناوەندەکانی سەربازی ونەوتیەکەی لە بەردەستی یەکەی موشەکی یەمەنیەکانە وپاراشوتی پشتیوانی ئەمریکا بۆئالی سەعود ، لەمپەری هاتنی ئێمە بۆبواری شەڕوڕووبەڕوو بوونەوە نابێت.

خوێنی نەتەوەی عەزیزی یەمەن بەفیڕو ناچێت. سوپا وهێزە جەماوەریەکانی یەمەن ئەمڕۆ سێشەممە ، کۆشکی ئەلیمامە ناوەندی حکومەتی پاشای عەرەبستان لەڕیاز بە موشەکیکی بالستیکی برکان ئیچ دوو دایە بەردەسڕێژ.

سەرپەیڤ