کانونی یه‌که‌م 19, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی وەزیری جەنگی ڕژێمی زایونی لە گەڵالەی دژە فەلەستینی ترامپ

وەزیری جەنگی ڕژێمی زایونی ئیدعای کرد ئیسراییل ئامادەیە کە نرخی بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا لە بارەی قودس بەشێوەی تۆکمە تەواو بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " ئاویگدورلیبرمەن" ئەمڕۆ سێ شەممە لە ناوکۆڕی سەربازانی ڕژێمی زایونی لە بنکەیەک لەنێزیک سنووری هاوبەش لەگەڵ کەرتی غەزە وتی: ئیسراییل هێچات قەبوڵ ناکات کە هاویژرانی موشەک لە غەزەوە درێژەی هەبێت.

میدیا زایونیەکان ئیدعایان کرد، بڕیک لە موشەکەکانی هاوێژراو لە کەرتی غەزە بۆسەر فەلەستینی داگیر کراو پێ وشوێن گیروان وبڕیکی تر کەوتووە لە ناوچە زایونیست نشینەکان.

سەرزەوینەفەلەستینیەکان لە شەشەمی دێسەمبەری دووهەزاروحەفدە کە دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل ناساندووە، گوڕەپان تێکەڵچوونەکانی نێوان فەلەستینیەکان وسەربازانی زایونیە . ئەم بڕیارەی ترامپ ، تۆڕەیی موسوڵمانان لە زۆرێک لە شارە عەرەبی وئیسلامیەکانی هەڵخراندووە. دوابەدوای بڕیاری ئەم دواییەی ترامپ لەبارەی قودس ، ئاڵوزیەکان لە سەرزەویەداگیر کراوەکانی فەلەستین تەشەنای سەندووە وهەتا ئێستاکە دەیان فەلەستینی شەهید ، سەدان کەسیش بریندارو دەسگیر کراون.  

سەرپەیڤ