سەید حەسەن نەسروڵڵا: خۆڕاگری دوای داعش لەسەر ئیسرائیل چڕ بووەتەوە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەسەر ئامادەیی میحوەری موقاومە بۆبەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی مەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی شاندێکی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین وتی : میحوەری خۆڕاگری دوای دەستهاتەکانی ئەم دواییەی لەبەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سوریا، ئێستا دەرفەتی ئەوەی هەیە کە چڕ بێتەوە لەسەر ئیسرائیل .
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئیسرائیلی وەک "ئاگادارینامەی بالفوری نوێ " زانی و داوای لە فەلەستینییەکان کرد بۆ شکست دانی ئەم پیلانە نوێیە یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی : ئینتفازە نەتەنیا بژاردەیەکە کە گەلی فەلەستین و تاقمە نەتەوەیی و ئیسلامییەکان دەتوانن لەسەری ڕێک بکەون و هەتا بە ئەنجام گەیشتنی ئینفازە و هاتنەدی ئامانجەکانی ، دەبێ هەموو سەرنجی فەلەستینییەکانیش لەسەر ئەم پرسە دا چڕ بێتەوە.
شاندی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین بە سەرۆکایەتی ئەبوو ئەحمەد فوادیش لەم دیدارەدا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە هەرچالاکییەکی دژە ئیسرائیلی لە چوارچێوەی بەرنامەی هاوبەشی تاقمەکانی خۆڕاگری ڕاگەیاند .
حەوتەی پێشووش شاندێکی سەر بە بەرەی فەتحی ئینتفازە لە تاقمەکانی دیکەی خۆڕاگری فەلەستینی لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا دیداری کرد بوو .
سەید حەسەن نەسروڵڵا ماوەیەک لەمەوبەر ئینتفازەی سێیەمی بەدژی ڕژێمی زایۆنیستی و یەکگرتوویی تاقمەکانی خۆڕاگری بۆ بەرەنگار بوونەوەی داگیرکارییەکانی ئەم ڕژێمە داوا کرد بوو .