گوترێش: بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە قودس پڕمەترسییە
بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە قودسی بە پڕمەترسی زانی.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوارشەممە )شەشەمی دێسەمبەر( وێرای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند کە ئەمریکا شەرعییەت دەدات بە قودس وەکوو پێتەختی ئیسراییل و هەروەها فەرمانی دا بە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کە تەگبیری پێویست بۆ گوێزرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بۆ بەیتولموقەدەس بگرێتە بەر.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "ئانتۆنیۆ گۆترێش" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەم بڕیارەی ترەمپ باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین تەواو ئاڵۆزکاوتر و پڕمەترسیتر دەکات.
هەنگاوی یەکلایەنە و سەرەڕۆیانەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ، بۆتە هۆی هەستانەوەی شەپۆلی ئیدانە کردن و ناڕەزایەتی دەربڕین لە جیهانی ئیسلام، عەرەب، ئەورووپا و تەنانەت خودی ئەمریکایش.
شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم قیبلەی موسڵمانانی تێدایە بەشی دانەبڕاوی خاکی فەلەستین دێتە ئەژمار و یەکێک لە گرینگترینی پیرۆزگە سیانەکانی ئیسلام دێتە ئەژمار و خاوەنی پێگە و گرینگایەتییەکی تایبەتە لای موسڵمانان
بەیتولموقەدەس لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە لە لایەن ئیسراییلەوە داگیر کراوە.