کانونی یه‌که‌م 22, 2017 18:06 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیا: ئیدیعای گواستنەوەی مووشەک لە ئێران بۆ یەمەن ، درۆیە

باڵوێزی ڕوسیا لە یەمەن، ئیدیعای گواستنەوەی مووشەکەکانی بالستیک لە ئێران بۆ یەمەنی ڕەت کردەوە و وتی : ڕوسیا بە تەواوەتی لەگەڵ ئەمریکا لەسەر تۆمەتبار کردنی ئێران بە هەبوونی دەور لە هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە یەمەنەوە بۆ ڕیاز، ناکۆکە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ولادیمیر دیدۆشکین،  باڵوێزی ڕوسیا لە یەمەن ڕۆژی  هەینی لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی جەزیرە  وتی : هاوپەیمانی سعودی  کۆنترۆڵی  تۆکمەوتەواوی بەسەر دەروازەکانی  زەوینی، ئاسمانی و دەریایی یەمەن دا هەیە و هێنانی موشەکی بالستیک بۆ ئەم وڵاتە سەرباری کۆنترۆڵی ئاسمانی  و زەوینی هاوپەیمانی ، لەباری تەنکنیکییەوە  نامومکینە و نادروستە  .

نیکی هیلی   نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان  چواردەهەمی دیسەمبەری ساڵی 2017  بێ ئاماژەدان بە داکۆکی چەکەمەنی بێ درێخی  واشینگتۆن لە عەرەبستانی سعودی بۆ کوشتنی خەڵکی یەمەن، ئیدیعای ناردنی  چەک لەلایەن   ئێران بۆ سوپا ولیژنەکانی جەماوەری یەمەنی کرد  .

محەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئینقلابی یەمەنیش  وێڕای ڕەت کردنەوەی تۆمەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە  بەئێرانی بوونی  مووشەکە هاوێژراوەکان  بەرەو عەرەبستان  پێداگری کرد  :   ئامانجی واشینگتۆن لە نمایشی نوێ،  پاسادانی فرۆشتنی  چەشنی جۆربەجۆری  چەکی قەدەغە بۆ عەرەبستان بەمەبەستی کوشتنی  خەڵکی یەمەنە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە  پەلاماری کردەسەر یەمەن و هاوکات ئەم وڵاتەی لە زەوین و ئاسمان و دەریا  گەمارۆ داوە  .

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن  تائێستا کوژرانی سێزدە هەزار  یەمەنی لێکەوتوەتەوە.

سەرپەیڤ