کانونی یه‌که‌م 23, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج کەسی شارۆمەند لە سەنعا وئەلحەدیدەی یەمەن

بە هۆی پەلامارەکانی فڕۆکە شەڕکەرە دەسدرێژکارەکانی سەعودی بۆسەر دووپارێزگەی سەنعای پێتەختی یەمەن وئەلحەدیدە لەڕۆژئاوای یەمەن پێنج کەسی سێڤێل گیانیان لەدەس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما سەرچاوەیەکی خۆجیی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆسەر لوریەک لە لێواری " ئابجاع" لە شاری " بەیت ئەلفقیە" لە پارێزگەی ئەلحەدیدە بووە هۆی کوژرانی سێ کەسی ناسەربازی. ئەم سەرچاوەیە وتیشی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی دووجاریش فڕگەی ئەلحەدیدە ودووجاریش هەمارەکانی خۆراک لەناوچەی ئەلحالی لە شاری ئەلحەدیدەیان بومباران کرد کە زیانی زۆرلێکەوتەوە. هەرلەم حاڵەدا مالیکی ئاوەدان لە گەڕەکی قەوغا وقەرەباڵغی ئەلوەحدە لە شاری سەنعان لە پارێزگەی سەنعا وهەروەها کەسانی سەربەهۆزی ناوچەی ئەرحەب لەم پارێزگایە کەلەدژی کردەوەکانی دەسدرێژکاران کۆبوونەوە کەوتنە بەر پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی سەعوودی کە بە هۆیەوە دووکەسی سێڤێل کوژران وچەند کەسیش برینداربوون. سەرچاوەکانی سەربازی پیداگریان کرد: ناوچە وگەڕەکە جۆربەجۆرەکان لە پارێزگەکەکانی " ئەلجوف" سەعدە" ماریب" عومران وحوجە، وشاری ئەلربوعە لە ناوچەی عەسیر یش زۆر جارکەوتنە بەر پەلاماری ئاسمای ڕژێمی سەعوودی .عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەر یەمەن پەلاماری کردو هاوکات ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی ودەریایی وئاسمانی کردووە.شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئیستاکە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە ،لانەورێزو هەڵوەدابوونی بەملوێن یەمەنی .

سەرپەیڤ