پەلاماری ڕژێمی سعودی و ڕووخانی کەلەپووری مێژوویی و فەرهەنگی یەمەن
کانونی یهکهم 24, 2017 12:34 Asia/Tehran
پەلاماری عەرەبستانی سعودی بۆسەر یەمەن کە بە داکۆکی و پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەبێت، خەساز وزیانێکی قورسی لە شار و بیناکانی مێژوویی و کەلەپووری فەرهەنگی یەمەن داوە .
بەپێی نووسینی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی کانادایی گلوبال ریسێرچ، عەرەبستانی سعودی لە 1000 ڕۆژ پەلامار بۆسەر یەمەن بەشێوەی سیستماتیک و ئامانجدار، کەلەپووری فەرهەنگی و شووناسی مێژوویی و فەرهەنگی ئەم وڵاتەی داوەتە بەر پەلامار .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییە بڵاو بووەکان ئەم دواییە نیشانی دەدات، سێ شار لە گرینگترین شارەکانی مێژوویی یەمەن کە ناویان لە لیستی کەلەپووری فەرهەنگی جیهان دایە، لانیکەم پێنج جار کەوتوونەتە بەر پەلامار و زەبرێکی زۆر لە کەلەپووری مێژووی و فەرهەنگیان دراوە.