کانونی یه‌که‌م 25, 2017 10:50 Asia/Tehran
  • سەرکوت کردنی خۆپێشاندانی فەلەستینیە ناڕازیەکان بە بڕیاری تڕەمپ دژی قودس

لەشکەریانی زایۆنیست پەلاماریان کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە لە بەرامبەر کلێسەی مەهد لە شاری بەیت لەحم لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن لە دژی بڕیاری ئەم دواییانەی دۆناڵد تڕەمپ لە مەڕ راگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئیسراییل دەستیان دابووە خۆپێشداندان .

بە پێی راپۆرتی پرێس تی ڤی ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی شەوی رابردوو لە شەوی جەژنی کریسمەس لە کاتێک دا کە تەواو پڕچەک بوون ، بەرەو فەلەستینیەکان گازی فرمێسک هێنیان هاویشت .

خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە کاتێک دا کە جلوبەرگی بابانۆئێلیان دەبەر کردبوو ، گوتیان هاتوونەتە سەر شەقام تا بەڵێنیی ئازادیی قودس بدەن بە مناڵانی فەلەستینی .

بەیت لەحم بە شێوەی یەکسان بۆ موسوڵمانان و مەسیحی و جولەکە پیرۆزە و لە ئینجیل دا وەک زێدی حەزرەتی عیسا مەسیح ناوی براوە .

رۆژی شەممەش ئانتوان سەلمان سەرۆکی شارەوانیی بەیت لەحم لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن جەختی کردەوە لەسەر دژایەتی کردنی مەسیحیە فەلەستینیەکان لە گەڵ بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دژی قودس و گوتی : قەیرانێک کە دۆناڵد تڕەمپ بە بڕیاری ستەمکارانەی خۆی بەسەر کۆمەڵی فەلەستینی داسەپاند ، مەسیحیەانی فەلەستینیش دەگرێتەوە وەک بەشێک لەم کومەڵگایە .

سەرپەیڤ