دانپێدانانی ئەمریکا بە شکست هێنانی هاوپەیمانی لە یەمەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەتێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کاتی دەسپێبوونی دەسدرێژکارییە سەربازییەکانی عەرەبستان دژ بەیەمەن و بێ ئاکامیی ڕیاز لە گەیشتن بە ئامانجەکانی، ڕایگەیاند، قەیران لە یەمەن، هیچ چەشنە ڕێکارێکی سەربازی بۆ نییە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەداننان بە شکست هێنانی هاوپەیمانی لە یەمەن داوای لەبزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لەو وڵاتە کرد، لەبری کۆتایی هێنران بە شەڕ لە یەمەن، پەلاماردانی عەرەبستانی سەعوودی بە تێگرتنی مووشەکی بالستیک ڕابگرێ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.
بەم حاڵەش، عەرەبستان تائێستا نەیتوانیوە هیچکام لە ئامانجە سەربازییە ڕاگەیێندراوەکانی مسۆگەر بکات.